هەرێم نیوز
وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاند کە بەرپەرچی زنجیرەیەک مووشەکی بالیستیکی و درۆنی حووسییەکانیان داوەتەوە کە ئاراستەی شارەکانی ریاز،، زەهران و ناوچەی باشوور کرابوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی 10ـی 2026، تورکی مالیکی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە سەرکەوتوو بووە لە تێکشکاندنی چەندین مووشەکی بالیستیکی و درۆنی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن چەکدارانی حووسییەوە ئاراستەی شارەکانی ریاز و زەهران و ناوچەی باشووری وڵاتەکە کرابوون.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا، دەسەڵاتدارانی سعودیە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی پێچەوانەیان بۆ لەناوبردنی سەرچاوەکانی سووتەمەنی و پێگە سەربازییەکانی ئەو گرووپە لە ناوخۆی یەمەن ڕاگەیاند.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری جەختی لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی سەرچاوەکان لەلایەن حووسییەکانەوە بۆ مەبەستی سەربازی، گەلی یەمەن لە سوودوەرگرتن لێیان بێبەش دەکات، ئەمەش دوای ئەوە هات کە چەند کاتژمێرێک پێشتر کۆمپانیای نەوتی یەمەن لە شاری سەنعا کرابووە ئامانج.