هەرێم نیوز
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعودیە هۆشدارییەکی ئەمنیی بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کرد پێداچوونەوە بە بڕیاری گەشتکردنیان بۆ ناو خاکی سعودیە بوبکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی 10ـی 2026، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشدارییەکی ئەمنیی ئاراستەی تەواوی هاووڵاتییانی وڵاتەکەی کردووە سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە.
ئاماژە بەوەش کراوە، باڵیۆزخانەکە داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی کردووە بەهۆی هەبوونی مەترسیی ڕاستەوخۆی هێرشکردنە سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن، بە وردی پێداچوونەوە بە بڕیاری گەشتکردنیاندا بۆ ناو خاکی سعودیە بکەن.