دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

حاکم شێخ لەتیف: بڕیارەکەی دادگا زەربەیەکی گەورەیە لە ئازادی و پێشکەوتنە یاساییەکان

هەرێم نیوز

حاکم شێخ لەتیف مستەفا لە ڕوونکردنەوەیەکدا سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی 2003، ڕایگەیاند کە ئەم بڕیارە زەربەیەکی گەورە لە ئازادی و پێشکەوتنە یاساییەکان دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی 10ـی 2026، دادگای باڵای فیدراڵی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی 2003ی پەرلەمانی کوردستانی هەڵوەشاندەوە، کە بەپێی ئەو یاسایە پێشتر سزای لەسێدارەدان لە مادەی 156ـی سزادان هەڵوەشابووەوە و سزاکە بۆ زیندانیی هەتاهەتایی دابەزێنرابوو، هەروەها چەندین مادەی تری قورسی سەردەمی رژێمی پێشوو ڕەت کرابوونەوە.

حاکم شێخ لەتیف ڕەخنەی لەو بڕیارە گرت و جەختی کردەوە کە بەگوێرەی بڕیارەکەی دادگا دووبارە ئەو مادە و سزایە قورسانە دەخرێنەوە کار، کە ئەمەش گەڕانەوەیەکی دواکەوتووانەیە بۆ دواوە و دژ بە ئازادییەکانە.

لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە لە زۆرێک لە دەوڵەتە فیدراڵییەکاندا هەرێمەکان دەشێت سیاسەتی تاوان و سزادانی تایبەت بە خۆیان هەبێت و هیچ دژایەتییەک لەگەڵ دەستووردا نییە، هەروەها ڕەخنەی لەوە گرت کە دەبوو دادگای فیدراڵی پارێزەر و فراوانکەری ئازادییەکان بێت نەک پێچەوانەکەی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP