هەرێم نیوز
ئاوات شێخ جەنگی سەبارەت به دۆخی گیراوانی ڕووداوەکانی لالەزار پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای دەرکردنی بڕیاری بەرائەت و ئازادکردنیان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی 10ـی 2026، ئاوات شێخ جەنگی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی دادوەرە بەڕێزەکان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە، جەختی کردەوە کە دانیشتنی داهاتووی دادگا لە ڕۆژی پێنجشەممە تەنها دانیشتنێکی ئاسایی نییە، بەڵکو تاقیکردنەوەی خوای گەورە و ویژدانە.
ئاماژەی بەوەش کردووە،" ساڵێک و دوو مانگە ئەو گەنجانە بە ناحەق دەستبەسەر کراون و خێزانەکانیان لە چاوەڕوانیدان، داواش دەکات زوڵمەکە ڕابگیرێت و بڕیارەکان نەکرێنە قوربانیی ویستی حزبی و شەخسی.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، ئاوات شێخ جەنگی داوای کرد بڕیارێکی مێژوویی بدرێت و بەرائەتی ئەو بێتاوانانە ڕابگەیەنرێت، چونکە دادپەروەری دروشم نییە بەڵکو کردارە و ئاهوناڵەی دایک و باوکی گیراوەکان دەگاتە شوێنی خۆی.