دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەگەری بارانبارین و بروسکە لە هەندێک ناوچەی هەرێم هەیە

هەرێم نیوز

کەشناسێک ڕایدەگەیەنێت، کاریگەریی ئەو بایە چالاکەی ڕووی لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین کردووە ڕوو لە لاوازی دەکات و لە ڕۆژی یەکشەممەوە ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بارانبارینی کەم و کورتخایەن بۆ سەر ناوچەکە هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی 9ـی 2026، ئاراس جەبار،، شارەزای کەشوهەوا، بڵاوییکردەوە،کاریگەریی بای چالاک لە ناوچەکانی سلێمانی و ڕاپەڕین ڕوو لە لاوازی دەکات و پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا بە جێگیری دەمێننەوە. 

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ڕۆژی یەکشەممە، 6ـی 9ـی 2026، ئەگەری هاتنی حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا لە دەریای ناوەڕاستەوە هەیە، کە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەور و بارانبارینی کەم لەگەڵ هەورەبروسکە لە هەندێک ناوچەدا.

هاوكات ڕاگەیەندراوە کە کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە کۆتایی دێت، بەڵام لە هەمان ڕۆژەوە پلەکانی گەرما گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک کەمێک ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP