دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 رۆژ پێش ئێستا

مورشید خەزنەوی بۆ بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان: ئێوە چیتر نوێنەر و ڕابەری میلەت نین

هەرێم نیوز

کەسایەتیی دیاری ڕۆژئاوای کوردستان، مورشید خەزنەوی ڕەخنەی توند لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی ئەو ناوچەیە شایانی ئەو بەرپرسیاریەتییە نەبوون کە گەلی کورد پێی بەخشیوون.

هێرشی توند بۆ سەر پەیادە، قەسەدە و ئەنەکەسە
مورشید خەزنەوی لە پەیامێکیدا لە پلاتفۆرمی "X" ئاراستەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و گوتی: "ئیتر ئێوە گەورەی میلەت نین؛ پێشتر لەلایەن خەڵکەوە گەورە کران، بەڵام هی ئەو بەرپرسیاریەتییە گەورەیە نەبوون کە سپێردرابووە دەستتان."

ئەم قسانەی خەزنەوی پاش ڕێککەوتنەکەی مەزڵووم مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ ئەحمەد شەرع دێت، کە بە گوتەی ناوبراو، دوای بەخشینی زیاتر لە ١٢ هەزار شەهید، ئەنجامەکەی تەنیا وەرگرتنی پلەی ڕاوێژکاری بووە و هیچ دەستکەوتێکی نەتەوەیی بۆ کورد تێدا نەبووە.

پێداچوونەوە بە مێژووی خەباتی ڕۆژئاوا
خەزنەوی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە ساڵی ١٩٥٧دا یەکەم پارتی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان دامەزراوە و لەو کاتەوە تا ئێستە، بە گرووپەکانی سەر بە پەکەکەی شەوە، گەلی کورد لەو پارچەیە هەموو شتێکی پێشکەشی سەرکردایەتییەکان کردووە و متمانەی تەواوی پێ بەخشیوون.

زیاتر دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی هاووڵاتییان ڕۆژانە شەهیدیان دەدا، بەڵام ئەم قوربانیدانە نەبووە مایەی ئەوەی لایەنەکان ببەسترێنەوە، ببنە یەک و بۆ مافەکانی کورد تێبکۆشن.

کۆتاییهاتنی رابەرایەتیی سیاسی
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، مورشید خەزنەوی جەختی کردەوە کە ئەو لایەنانە چیتر نوێنەرایەتیی خواستەکانی خەڵک ناکەن و گوتی: "ئێوە چیتر گەورە و ڕابەری ئەم میلەتە نین."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP