هەرێم نیوز
کێشەی یاسایی تاپۆکردنی زەویی نزیکەی ٤٠٠ خێزانی شەهیدان لە هەولێر چارەسەر کرا،، ئەمەش دوای ئەوەی یەکە نیشتەجێبووەکانی پێش ساڵی 2007 وەک بەخشین (منحە) هەژمار کران.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی 9ـی 2026، ڕێبەر عوسمان،، وتەبێژی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدانی هەولێر رایگەیاند، ئەو خێزانانەی پێشتر یەکەی نیشتەجێبوونیان وەرگرتبوو و دواتر زەوییان بۆ دەرچووبوو، لە ڕووی یاساییەوە تووشی ئاستەنگ بوبوونەوە لە تاپۆکردنی زەوییەکانیان.
ئاماژەی بەوەش کردووە بە بڕیارێکی نوێ، ئەو یەکانەی پێش ساڵی 2007 دابەشکرابوون، بە بەخشین بۆیان هەژمار دەکرێت.
هاوكات ڕاگەیەندراوە کە بەهۆی ئەم بڕیارەوە، نزیکەی ٤٠٠ خێزانی شەهیدان لە هەولێر دەتوانن زەوییەکانیان تاپۆ بکەن، سەرەڕای ئەوەی لەلایەن شارەوانییەوە لە سەرجەم رسووماتەکانی بەناوکردن دەبەخشرێن.