دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای گوڵاڵە – خانەقین دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەس برینداربوون

هەرێم نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گوڵاڵە بۆ خانەقین لە پارێزگای دیالە،، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویاندا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی 9ـی 2026، محەمەد عەبدوڵا، وتەبێژی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی دیالە، رایگەیاند،" ڕووداوەکە پێکدادانێکی ڕووبەڕوو بووە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری مازدا و ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری. 

ئاماژەی بەوەش کردووە بەهۆی سەختیی پێکدادانەکەوە شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلە مازداکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە و دوو سەرنشینی دیکەی هەمان ئۆتۆمبێل لەگەڵ دوو سەرنشینی تۆیۆتا کامرییەکە بە سەختی بریندار بوون.

هاوكات ڕایگەیاندوە، کە هۆکاری ڕووداوەکە بۆ تیژڕەوی و کەمتەرخەمیی هەردوو شۆفێرەکە دەگەڕێتەوە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی داد کراون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP