هەرێم نیوز
مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کەلار لە چالاکییەکدا لە نێو قەزای کەلار، دەستبەسەرکردنی کەسێک و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکیان بە تۆمەتی بڕینی نایاسایی درەختەکان ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی 9ـی 2026، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاوییکردەوە، مەفرەزەیەکی بەشەکە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری بەش لە نزیک مزگەوتی بوخاری لە کەلار، ئۆتۆمبێلێکیان ڕاگرتووە کە داری بڕدراوی بارکردبوو.
ئاماژەی بەوەش کردووە،ئۆتۆمبێلەکە دەستی بەسەردا گیراوە.
هاوكات ڕاگەیەندراوە کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار، تۆمەتبارەکە دەستبەسەر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە تا ڕێکارە یاساییەکانی لە بەرامبەر بگیرێتە بەر.