دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

نەتەنیاھۆ:ئێران ھێرش دەکاتە سەر ھەمووان تەنیا ئێمە نەبێت، چونکە ھێز و باڵادەستی ئێمە دەزانن

هەرێم نیوز

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی سەری ساڵی عیبری ڕایگەیاند،، وڵاتەکەی بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ نەهێشتنی مەترسییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئامانجە سەرەکییەکانیان لەم ڕووەوە نزیکە لە بەدیهاتن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی 9ـی 2026، بنیامین نەتانیاهۆ،، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان ڕایگەیاند،، تاران ئاگاداری ئاستی توانای سەربازی و ئامادەیی وڵاتەکەیانە،، بۆیە هێرشەکانی ئاراستەی ناوچەکانی دیکە دەکات.

هاوكات ئاماژەی بەوەش کردووە،، کە یەکگرتوویی ناوخۆیی و توانای سەربازیی ئیسرائیل فاکتەری سەرەکین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداران و نەیارانیان لە ناوچەکەدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP