دواین هەواڵ

جیهان‌

 14 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی ئەمریکا زانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئێران و بەرهەمهێنانی چەک ئاشکرا دەکات

هەرێم نیوز

سەرۆکی ئەمریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە ئێران، ڕەخنەی لە شێوازی ڕووماڵکردنی میدیاکان گرت و ئاماژەی بەوە کرد، واشنتن بڕێکی زۆر لە چەکی قورسی لە بەردەستدایە کە زیاترە لە پێداویستییەکانی ئەم ئۆپەراسیۆنە یان هەر جەنگێکی دیکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 3ـی 9ـی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند،، ئاستی بەرهەمهێنانی چەک لە ئێستادا بێوێنەیە و وڵاتەکەی سەرقاڵی کۆگاکردنی چەکە بۆ بەرژەوەندیی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر ئەگەرێکی لەناکاو. 

ئاماژەی بەوەش کردووە،، بەمزووانە پرۆسەی فرۆشتنی چەک بە هاوپەیمانانیان دەست پێ دەکاتەوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە ئیدارەی پێشووی جۆ بایدن گرت و بڵاوییکردەوە،ئیدارەی پێشوو بڕێکی زۆر چەکی بەبێ بەرامبەر داوەتە ئۆکرانیا و ناتۆ، لەکاتێکدا ئەوروپا دەیتوانی تێچووەکەی دابین بکات. 

جەختیشی کردەوە کە واشنتن داوای گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی لە وڵاتانی ئەوروپی کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP