هەرێم نیوز
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی دەنگیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی یووتیووب دەڵێت،" هیچ بە دووری نازانم ئێستا دەجال لە ناوماندا بسوڕێتەوە، ئەگەر کۆتایی دنیا نزیک بێت ئەوا من هەتا کۆتا رۆژ کاری خۆم ئەکەم"
جەی دی ڤانس بەوە ناسراوە کەسێکی باوەڕداری کاسۆلیکییەو لە چاوپێکەوتنێکی دەنگی لەسەر یوتیوب دەڵێت: هەندێ لەو رووداوانەی لە جیهاندا روو دەدەن دەمخەنە ئەو بڕوایەی ئێستا دەجال لە ناوماندا بێت و لە ناو ئەو خەڵکە بسوڕێتەوە، ئەمەش تووشی شۆکم ناکات.
کاتێک پێشکەشکار لێی پرسی باشە ئەگەر لە 1 تا 10 پێوەرێک دەبنێیت ئاخۆ تۆ دەچیتە بەهەشت یا نا، ڤانس وتی: پێم وایە دەرفەتی چوونە بەهەشتم بەرزە، ناڵێم 10 بەڵام نزیکە لە 7 یا 8.