هەرێم نیوز
نەفتالی بێنێت، کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانییەک لە هێزە میانڕەوەکانی ناوچەکە دژی ئێران، تورکیا و قەتەر پێکدەهێنن و هەنگاوی کرداری دەنیین بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوە و گۆڕینی ناوچەکە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، نەفتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی پێشتری ئیسرائیل و ڕکابەری ناتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سعودیە، ئیندۆنیزیا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە ئاسایی دەکەنەوە و هاوپەیمانییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێزە ئیسلامییە توندڕەوەکان دروست دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کراوە، بێنێت ڕەخنەی توندی لە ناتانیاهۆ گرتووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەوان لە پشتی دیوارەکانەوە دانانیشن و چاوەڕوان ناکەن، بەڵکو دێنە ناو مەیدانەکەوە و خۆیان ناوچەکە دەگۆڕن.