دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

دۆناڵد ترەمپ: تەواوی کەلوپەلە سەربازییەکانی ئێرانیان لە گەرووی هورمز لەناو بردووە

هەرێم نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، تەواوی ئەو کەلوپەلە نوێیانەی ئێرانیان لەناو بردووە کە هەوڵیان دەدا بە درێژایی گەرووی هورمز بونیادی بنێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە شەوی ڕابردوو زۆر بە توندی لە ئامانجەکانی ئێران دراوە و تەواوی ئەو کەلوپەلە هێرشبەر و بەرگرییانەی تێکدراون کە ئێران هەوڵی دروستکردنەوەیانی دەدا.

ئاماژەی بەوەش کراوە، سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کردووە ئێرانییەکان ناتوانن چاودێریی جووڵەی کەشتییەکان بژمێرن و بیانبینن، چونکە هێزەکانی ئەمریکا زۆرێک لە کەشتییەکانیان لەناو بردوون و تەواوی ڕادارەکانیشیان تێکداون.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP