هەرێم نیوز
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی ڕژێمی ئێران دەبنەوە و دەیڕووخێنن، جەختیش دەکاتەوە کە هەموو دەزگاکانیان کار بۆ ئەو ئامانجە دەکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2026، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاندووە، ئەوان بە توندی لە بەرەی ئێرانیان داوە و دەتوانن لە هەر ساتێکدا هێرش بکەنە سەر ئێران.
هەروەها باسی لەوە کردووە کە ڕژێمی ئێران لەسەر قاچێکی دارین وەستاوە و هەموو ئاژانسەکانیان لەژێر ڕێنمایی ئەودا کار بۆ یەکلاکردنەوەی بابەتەکە دەکەن.
ئاماژەی بەوەش کراوە، لە لایەکی ترەوە دەستەی پەخشی ئیسرائیل لە زاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بڵاوی کردووەتەوە کە ئیسرائیل نابێت خەمی نوێبوونەوەی شەڕی لەگەڵ ئێراندا هەبێت.