هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، حاکمی دوبەی کۆبووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە و سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتیان کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختی لە پێویستیی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە کردووەتەوە.
هەروەها باسی لەوە کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات و فراوانکردنی هاوکاری و هاوئاهەنگیی نێوانیان کراوەتەوە.