دواین هەواڵ

جیهان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری لە ئەگەری داخستنی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەری داخستنی ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە ئارادایە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، میدیاکان بڵاوەیانکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە سەرجەم هاووڵاتییانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات زۆرترین ئاگاداری و خۆپارێزی بنوێنن.

ئاماژەی بەوەش کراوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە پێویستە هاووڵاتییانیان ئامادەکاریی تەواویان هەبێت بۆ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی ئاسمانی ناوچەکە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP