هەرێم نیوز
سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ڕژێمی ئێران کاری تەواو بووە و فەرمانڕەواییکردنی ئێران تا سەر لە دەستی گرووپێکدا نامێنێتەوە، جەختیش دەکاتەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سوورە لەسەر خنکاندنی ئابووریی ڕژێمی ئێران.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە میانەی دانیشتنێکی دیالۆگدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی وەزیران و بەرپرسانی دارایی جیهان لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور ڕایگەیاند، هیچ لێخۆشبوون و نەرمییەک لە بابەتی خنکاندنی ئابووریی ئێراندا نییە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا باسی لەوە کردووە گەلی ئێران گەلێکی مەزنە و ڕووبەڕووی سەرکوتکردن دەبێتەوە، ئێرانییەکان دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان ببێتەوە بە دەوڵەتێکی ئاسایی و گرووپێکی بچووک ناتوانن تا سەر دەسەڵاتیان لە دەستدا بمێنێتەوە.