هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، لە کاتێکدا ئەوان قسە دەکەن، ویلایەتە یەکگرتووەکان خەریکی لێدانی ئامانجەکانی ئێرانە لە نزیک گەرووی هورمز و هێرشەکان گەورە و بەهێزن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی داوە کە ئەگەر دەوڵەتی شکستخواردووی ئێران تۆڵە لەم هێرشە تەواو ڕەوایە بکاتەوە، ئەوا جارێکی تر بە شێوازێکی زۆر توندتر و لە ئاستێکی بەرزتردا لێیان دەدرێتەوە.
ئاماژەی بەوەش کراوە، سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەم هێرشە نابێتە گەورەترین هێرش، بەڵکو هێرشی گەورە لە ئامادەباشی و چاوەڕوانیدایە، هەروەها ڕایگەیاندووە کاتێک ئەو هێرشە کۆتایی دێت، زۆر کەم لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەمێنێتەوە.