دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

قائممقامیەتی پشدەر: کاتی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی کێلێ درێژ دەکرێتەوە

هەرێم نیوز

قائمقامیەتی قەزای پشدەر ڕوونکردنەوەیەک بۆ سەرجەم گەشتیارانی مەرزی کێلێ بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ڕەزامەندیی پێویست وەرگیراوە لەسەر درێژکردنەوەی کاتی هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزەکەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، بەرپرسانی ئیداریی دەڤەرەکە، لەوانیش سەرپەرشتیاری ئیدارەی ڕاپەڕین، قائمقامی پشدەر، بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی هەڵشۆ و هێرۆ و بەڕێوەبەری گومرکی ڕاپەڕین، سەردانی مەرزی کێلێیان کردووە و دوای بەسەرکردنەوەی بینا تازەکانی نشینگەی کێلێ، رەزامەندیی پێویست وەرگیرا لەسەر درێژکردنەوەی کاتی هاتووچۆی گەشتیاری لە کاتژمێر 8ـی بەیانییەوە تاوەکو 6ـی ئێوارە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، بەهۆی کارکردنی بەردەوام لە خاڵی سفری مەرزی کێلێ، لە ئێستادا هاتووچۆی گەشتیاری تا کاتژمێر 4ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، دوای تەواوبوونی کارەکانی خاڵی سەریش کاتەکە بۆ کاتژمێر 6ـی ئێوارە درێژ دەبێتەوە؛ هاوکات لایەنی ئێرانی ئاگادار کراوەتەوە کە لە ڕۆژی شەممە، 5ـی ئەیلوولی 2026ـەوە نشینگەی کێلێ ئامادەیە کاری گەشتیاری رایی بکات و لە کاتی ڕوودانی هەر گۆڕانکارییەکیشدا گەشتیاران ئاگادار دەکرێنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP