هەرێم نیوز
باڵەخانەیەک لە لەنگەی نوێی هەولێر و بازاڕی منارە لەکاتی تێکردنی کۆنکرێتدا رووخا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان چەند کەسێک برینداربوون.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕایگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ کەسێک لە رووداوەکەدا گیانی لەدەست نەداوە و تیمەکانیان بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێوەن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، باس لە برینداربوونی چەند کەسێک دەکرێت و هەر دوای رووداوەکە بە ئامبوڵانسی تیمەکانی فریاگوزاریی خێرا گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.