هەرێم نیوز
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، چەکی پێشمەرگە دەستوورییە و هیچ پاشەکشەیەک لە بڕیاری کۆکردنەوەی چەکی گرووپەکان لە دەستی دەوڵەتدا نییە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، حکومت پێداگرە لەسەر کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و بڕیارەکەش بڕیارێکی عێراقییە؛ هاوکات جەختی کردەوە چەکی پێشمەرگە چەکێکی دەستوورییە و هاوکاری و پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەعرەجی باسی لەوە کردووە گفتوگۆکان لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان سەبارەت بە میکانیزمەکانی تێکەڵکردنی ئەندامەکانیان بەردەوامن و ئەرێنین.
هەروەها ڕوونی کردەوە چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا دوو دۆسیەی جیاوازن و بە سەربەخۆیی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لە کۆتاییدا ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە، ڕێگە نادرێت هیچ گرووپێک هێرش بکاتە سەر وڵاتانی دراوسێ و هەر کەسێک بگلێت ڕاپێچی دادگا دەکرێت؛ هەروەها خواستی عێراقی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان دەربڕی و داوای لە باڵیۆزانی وڵاتانی کەنداو کرد بگەڕێنەوە بۆ بەغدا.