هەرێم نیوز
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا دەستیان بەسەر بڕی ٧ ملیار دینار، ٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلار، ٣٥ خانووبەرە و ٦ ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە خاوەندارێتییەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتبارێکی دەستگیرکراو.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٣١ـی ٨ـی ٢٠٢٦، ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای تاوانەکانی ناوەندیی بۆ نەهێشتنی گەندەڵی، دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر پارە و چەندین موڵک و ئۆتۆمبێلی تایبەت بە تۆمەتباری ڕاگیراو (عەلا موحسین خەلەف)، بەڕێوەبەری نووسینگەی تۆمەتباری ڕاگیراو (عەدنان جمەیلی) ڕاگەیاندووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دادوەری تایبەتمەند ئاماژەی بەوە کردووە، لە میانی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان لەگەڵ ئەو تۆمەتبارەدا، توانراوە دەست بەسەر بڕی ٧ ملیار دیناری عێراقی و ٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دۆلاری ئەمریکیدا بگیرێت.
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو کە جگە لەو بڕە پارە زەبەلاحە، لە درێژەی ڕێکارە یاساییەکاندا دەست بەسەر ٣٥ خانووبەرە (موڵک) و ٦ ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆردا گیراوە کە سەر بە هەمان تۆمەتبار بوون.