دواین هەواڵ

جیهان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیان پێکردەوە

هەرێم نیوز

سوپای ئەمریکا هێرشی نوێی ئاسمانیی بۆ سەر سیستەمەکانی مووشەکی و بەرگریی ئاسمانیی ئێران دەستپێکردەوە و چەندین تەقینەوەی بەهێز باشووری ئێرانیان هەژاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی ئەیلوولی 2026، بەرپرسێکی ئەمریکی ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە باشووری ئێران سیستەمی بەرگری و پێگەی مووشەکیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج. 

هاوکات لە دوو شوێنی جیاوازی دەوروبەری گەرووی هورمز، بەلەمە خێرا و بچووکەکانی سەر بە سوپای پاسدارانیان کردووەتە ئامانج و پێکاویانە.

ئاماژەی بەوەش کراوە، ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی پشتڕاستی کردووەتەوە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی شاری "بەندەر عەباس" و ناوچە کەنارییەکانی دوورگەی "قەشم" بیستراوە.

 لە هەمان کاتدا ئاژانسی ڕەسمیی "ئێرنا" ئاماژەی بەوە کردووە ئەمریکا چەند مووشەکێکی ئاڕاستەی دوورگەی قەشم کردووە و میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە دەنگی تەقینەوەی نوێ لە بەندەر عەباس بیستراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP