هەرێم نیوز
وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا سزای بانکیی نوێ دەسەپێنن و بۆ هەفتەی داهاتووش پاکێجێکی دیکەی سزاکان ڕادەگەیەنن.
ئەمڕۆ سێشەممە، 1ـی 9ـی 2026، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە هەنگاوەکانی سەپاندنی سزا بەسەر ئێراندا و ڕایگەیاند: "پێدەچێت هەر لەم هەفتەیەدا سەپاندنی سزای بانکی ڕابگەیەنین، هەروەها هەفتەی دواتریش سزای دیکە ڕادەگەیەنین".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە بۆ ئەم هەنگاوانە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان لە گفتوگۆدان و پاڵپشتییەکی گەورەیان لەسەرتاسەری جیهانەوە بەدەستهێناوە.
لەم چوارچێوەیەدا، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە هەم یەکێتیی ئەورووپا و بانکی ناوەندیی ئەورووپا، و هەمیش بەریتانیا، ئیمارات و بەحرەین پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ ئەو هەنگاوانەی واشنتن دەربڕیوە.