دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاشکراکردنی ٣٨٠ هەزار خێزانی نەگونجاو کە بە شێوەیەکی نەشیاو هاوکاریی کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە

هەرێم نیوز


وەزارەتی کاری عێراق ئاشکرای کرد، بەهۆی بەستنەوەی ڕێکخراوەیی و پشکنینی داتاکانەوە، زیاتر لە ٣٨٠ هەزار خێزانی نەگونجاو کە بە شێوەیەکی نەشیاو پارەی هاوکاریی کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە، ئاشکرا کراون و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـی 8ـی 2026، وەزارەتی کاری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە،، تا ئێستا نەک تەنها ١٤٠ ملیار دینار بە شێوەیەکی نەقد و ڕاستەوخۆ بۆ سندوقی هاوکاری گەڕێنراوەتەوە، بەڵکو ١٨٠ ملیار دیناری دیکەش کراوەتە قەرز و بە شێوەی قست لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە بۆ ماوەی تا ١٠ ساڵ وەردەگیرێتەوە.
 
وەزارەتەکە جەختی لەوەش کردەوە،، بەپێی یاسای کۆکردنەوەی قەرزی حکومی، ئەگەر سەرپێچیکاران قەرزەکە نەدەنەوە و سەرپێچی بکەن، ڕێکاری یاسایی توند و دەستبەسەرداگرتنی مووچە یان داراییەکانیان بەرامبەریان دەگیرێتە بەر.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP