دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆمسیۆن: نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری بەردەوامە

هەرێم نیوز

ئۆفێسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەنگدەرانی سنووری پارێزگای هەولێر دەتوانن ڕۆژانە سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بوبکەن بە مەبەستی ئەنجامدانی تۆماری بایۆمەتری.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ـی 8ـی 2026، ئۆفێسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرجەم دەنگدەرانی سنووری پارێزگای هەولێر لە توێژەکانی (مەدەنی، کارمەندانی سەربازی، و لەدایکبووانی ساڵی 2008)، دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی سەر بە ئۆفێسەکە بوبکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی بایۆمەتری.

ئۆفێسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دەرگای بنکەکانیان لە ڕۆژانی یەکشەممەوە تاوەکو پێنجشەممە، لە کاتژمێر 8:30ـی بەیانی تا 3:00ـی دوا نیوەڕۆ کراوە دەبن بۆ پێشوازیکردن لە هاووڵاتییان.

هاوکات داوا لە دەنگدەران کراوە لە کاتی سەردانیکردنی بنکەکاندا، بەڵگەنامە فەرمییەکانیان لەگەڵ خۆیان بهێنن، کە پێکهاتوون لە: کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری، و فۆڕمی خۆراک.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP