هەرێم نیوز
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، بە سەردانێکی ڕانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا و نەجەف بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی چەکداماڵینی گرووپەکانی حەشدی شەعبی.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی 8ـی 2026، سەرچاوە نزیکەکان ڕایان گەیاند، ئیسماعیل قائانی بۆ گەیاندنی پەیامی تاران سەبارەت بە پرسی داماڵین و کۆنتڕۆڵکردنی چەکی گرووپەکانی حەشدی شەعبی، سەردانی ناوچەی "حەنانە"ی لە شاری نەجەف کردووە و لەوێ چاوی بە موقتەدا سەدر کەوتووە.
ئاماژەی بەوەش کراوە،، قائانی لە بەغدا کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەنجام داوە و لە ئێستاشدا بۆ هەمان مەبەست لە پایتەخت ماوەتەوە، تاوەکو لە نزیکەوە باس لە پرسی کۆنتڕۆڵکردنی چەک و دۆسیە پەیوەندیدارەکانی دیکە بکات.