هەرێم نیوز
ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و هیچ پاشەکشەیەک لەو دۆسیەیەدا ناکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 11ـی 8ـی 2026، قازی مونیر حەداد، ڕاوێژکاری یاسایی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبی" بڵاوی کردەوە،، سەرۆک وەزیران دەیەوێت کۆتایی بەو کێشە و قەیرانە کەڵەکەبووانە بهێنێت کە لە ساڵانی ڕابردوودا وڵاتیان ماندوو کردووە و ڕێگری لە هەر بێسەروبەرییەکی ئەمنی یان ئابووری بگرێت.
ئاماژەی بەوەش کردووە،، زۆربەی لایەنەکان وەڵامی ئەرێنییان بۆ ئەم دەستپێشخەرییە هەبووە و حکومەت دەگاتە ئامانجەکەی، هاوکات هیچ پێویستییەک بۆ درێژکردنەوەی مۆڵەتی دیاریکراو نابینرێت، چونکە هاوکارییەکی باش لە ئارادایە.
لە کۆتاییدا ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە،، کۆنتڕۆڵکردنی چەک و دارایی بنەمایەکی نەگۆڕی دەوڵەتە و قۆناغی داهاتوو دەبێت ببێتە کۆتاییهاتنی یەکجاریی هەموو جۆرە بێسەروبەری و یاساشکێنییەک لە وڵاتدا.