هەرێم نیوز
وەزارەتی دەرەوە و وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی وێستگەی نوێ بۆ پێدانی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی لە چەندین پایتەخت و شاری جیهاندا.
ئەمڕۆ دووشەممە، 10ـی 8ـی 2026، لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتوو، ئامانج لە کۆبوونەوە و جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە، ئاسانکاریکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانە بۆ ڕەوەندی عێراقی لە دەرەوەی وڵات.
ڕێککەوتنەکە لە میانی دیدارێکی نێوان فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و حوسێن عەوادی، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ هات، کە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتیی بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان هەردوو وەزارەت کرا بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و ئاسانکردنی مامەڵەکانی عێراقییانی دەرەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، تاوتوێی لادانی ئاستەنگەکانی بەردەم دەرکردنی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و فراوانکردنی وێستگەکانی دەرکردنیان لە ناوەندە دیپلۆماسییەکان کرا.