هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی لە يادى 80 ساڵهی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی کردەوە کە پارتی هەمیشە دەستپێشخەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و گۆڕینیان بۆ دەرفەتی خزمەتکردنی نيشتمان.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە يادى ههشتا ساڵهی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستاندا؛
لە ههشتا ساڵهى یادی دامەزراندنی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بە شکۆدارییەوە بارزانیی نەمر و تەواوی ئەو قارهمان و شۆڕشگێڕ و پێشمەرگە نەبەردانە بەبیر دەهێنینەوە کە بە بڕوا و فيداكارييهوه لەپێناو ئازادیی کوردستاندا گیانیان بەخشی. سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و سڵاو بۆ خێزان و کەسوکاری سەربەرزیان دەنێرین.
ئەم یادە پیرۆزە لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، لە تەواوی گەلی کوردستان، لە جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی و ئۆرگانەکان، کادیران، ئەندامان، لایهنگران و جەماوەری دڵسۆزى پارتيمان پیرۆز دەکەم. لەم وێستگە مێژوویییەدا، بە ئومێد و بڕوایەکی بههێزهوه بەڵێنی بەردەوامیی کار و کۆشش لەپێناو ئامانجە باڵاکانی گەلى كوردستاندا دووپات دەکەینەوە.
پارتی بەر لە هەشتا ساڵ، وەک پێویستییەکی مێژوویی لە هەناوی خەون و خواستەکانی گەلی کوردستانەوە لەدایک بوو تا ڕێبەرایەتیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازيی کوردستان بەرەو ئازادی بکات. ئەمڕۆش دوای هەشت دەیەی پڕ لە قوربانیدان و دەستکەوتی مەزن، بە هەمان گوڕوتین و بەرپرسایەتیی مێژوویيیەوە، له خهباتى بەردەوامدايە بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکان و بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ گهلى كوردستان.
لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لەسەر بەرپرسياریەتیی نیشتمانیی پارتی دەکەینەوە وەک پێشەنگ و داینەمۆی پتهوکردنی تەبایی، پێکەوەژیان و کۆکهرهوهى گهلى كوردستان به تهواوى پێكهاتهكانييهوه. پارتی هەمیشە دەستپێشخەر دەبێت بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان و گۆڕینیان بۆ دەرفەتی خزمەتکردنی نيشتمان.
لهم يادهدا دووپاتى دهكهينهوه كه بۆ پاراستنی ئەم کاروانە پڕ لە شانازییە، دەبێت بەردەوام خۆمان لەگەڵ گیانی سەردەم و پێشکەوتنەکاندا نوێ بکەینەوە، برەو بە دامەزراوەییبوون و پێشخستنى حوکمڕانی بدەین تا پارتی وەک هەمیشە متمانە و گەرهنتیی سەرەکیی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بێت.
سڵاو لە یادی 16ی ئاب، دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
16ی ئابی 2026