دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

یەکێتی پیرۆزبایی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی ٨٠ساڵەی دامەزراندنی پارتیدا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئەو حیزبە کرد.

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مەکتەبی سیاسی، ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
لە پەیامەکەدا هاتووە، یەکێتی ئومێدەوارە خەباتی هەموو لایەک ئامانجە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەکە کردووە.

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوەکە:
بەڕێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی یادی٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین.
لەم بۆنەیەدا ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەک ئامانجە نەتەوەیی و دیموکراتییەکان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەکەمان کردووە، لە پێناو پایەدارکردن و ڕاستکردنەوەی بەرپرسیارانەی ڕێڕەوی ئەزموونەکەمان.
جارێکی تر پیرۆزە.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP