هەرێم نیوز
حکوومەتی تورکیا بە فەرمی سەمیر ئۆسۆ، ناسراو بە (سیپان حەمۆ) و جێگری ئێستای وەزیری بەرگریی سووریای، لە "لیستی تیرۆر" لابرد، لە کاتێکدا پێشتر وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پاداشتی ۲۰ ملیۆن لیرەیی بۆ دەستگیرکردنی دابین کردبوو.
بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، سیپان حەمۆ کە پێشتر لە "لیستی سوور"ی داواکراوانی تورکیادا بوو و وەک کەسێکی پەیوەندیدار بە پەکەکە و کەجەکە ناسێنرابوو، ئێستا ناوی لە لیستەکەدا نەماوە و پاداشتە داراییەکەی سەر دەستگیرکردنی هەڵوەشێندراوەتەوە.
سیپان حەمۆ یەکێک بوو لە کەسایەتییە سەربازییە باڵاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەپەگە، کە دوای ڕێککەوتنی ۲۹ی کانوونی دووەمی نێوان ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان و حکوومەتی دیمەشق، پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریای پێ سپێردرا.