دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان نرخی بەنزینی نۆرمالی بۆ ٧٥٠ دینار کەم کردەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی وەزاریی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین دەرکرد و بڕیاری دا بە پاڵپشتیکردنی نرخی بەنزینی نۆرمال تاوەکو لیتری بە ٧٥٠ دینار بە هاووڵاتییان بفڕۆشرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13ـی 8ـی 2026، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، دوابەدوای کۆبوونەوەی تایبەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین فەرمانێکی وەزاریی دەرکرد.

 بەپێی فەرمانەکە، بڕیار درا بە پاڵپشتیکردنی بەنزینی بازرگانیی کوالیتی (نۆرمال) بە شێوازێک کە نرخی فرۆشتنی لە بەنزینخانەکاندا بە ٧٥٠ دینار بێت بۆ هەر لیترێک، هەروەها جیاوازیی نرخەکەی لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی فەرمانەکەدا هاتوو، دابینکردنی بەنزینەکە بە هەماهەنگیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، پارێزگاکان، ئیدارە سەربەخۆکان، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و کۆمپانیاکانی دابینکەر دەبێت بە ڕەچاوکردنی کوالیتی، هەروەها جەخت کرایەوە کە فەرمانەکە لە ڕێکەوتی دەرچوونیەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP