دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

گەنجێکی کورد پلەی یەکەمی لە کۆلێجی سەربازیی هێزی دەریایی عێراق بەدەست هێنا.

هەرێم نیوز

لە سەرکەوتنێکی مێژووییدا بۆ گەنجانی کورد، ئەحمەد عەبدولباست ئیسماعیل توانی کۆلێجی سەربازیی هێزی دەریایی عێراق لە شاری بەسڕە تەواو بکات و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا وەک گەنجێکی کورد پلەی یەکەم لەسەر ئاستی کۆلێجەکە بەدەست بهێنێت.

ئەم گەنجە لێهاتووە خاوەنی دوو بڕوانامەی زانستی و سەربازیی گرنگە؛ پێشتر کۆلێجی ئەندازیاریی بە سەرکەوتوویی تەواو کردووە و ئێستاش دوای دەرچوونی لە کۆلێجی سەربازیی هێزی دەریایی، پلەی سەربازیی "مولازم ئەندازیاری دەریایی" لە ڕیزەکانی هێزە دەریاییەکانی عێراقدا وەرگرتووە.

ئەم سەرکەوتنە مێژووییەی ئەحمەد عەبدولباست، کە تاکە قوتابیی کورد بووە لە کۆلێجەکەی بەسڕە، دەنگدانەوە و پێشوازییەکی بەرفراوانی لە میدیا جیاوازەکانی عێراقدا هەبووە.

 ناوبراو لە خولەکی وەرگرتنی بڕوانامەکەیدا، ئەم سەرکەوتنەی پێشکەش بە دایک و باوکی کرد تاوەکو وەک سەرچاوەی خزمەتکردن بۆ کوردستان بەکاری بێنێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP