هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی 7ـی 2026، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی 7ـی 2026، لە ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەرەوە پێشوازیی لێ کرا. نێچیرڤان بارزانی بە ناوی خۆی و هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی میری قەتەر، بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد و هیوای خواست خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات.
لە بەرامبەردا، میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمەکەدا، هەروەها هاوخەمیی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا بەرز نرخاند.