دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: بەغدا بڕی 120 ملیار دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێم بڕی

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند، بڕی 841 ملیار و 161 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی 7ـی 2026، وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، وەزارەتی دارایی فیدراڵ هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، بڕی 120 ملیار دیناری وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتی نانەوتیی هەرێم لە کۆی تەمویلی مووچە بڕیوە.

هەروەها بڕی 3 ملیار و 326 ملیۆن و 931 هەزار دیناریش لە تەمویلەکەدا نەنێردراوە، کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

وەزارەتی دارایی دڵنیایی داوە کە دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی پارەکە بەشێوەی کاش لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی، ڕاستەوخۆ لیستی مووچە بڵاو دەکرێتەوە و لە نزیکترین کاتدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP