هەرێم نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی ئیرادەی جەنگیی ئێرانی تێكشكاندووەو مۆڵەتی هەفتەیەک پشووی پێبەخشیوە بۆ ئەنجامدانی پرسەی عەلی خامنەیی رابەری پێشووی ئێران.
ترەمپ لە میانی ئاهەنگی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکارایگەیاند: لە یەک رۆژدا روبەڕوبوونەوەکەمان لەگەڵ ڤەنزوێلا یەکلایی کردەوە و گورزی زۆر قورسمان لە ئێران وەشاند.
وتیشی، لایەنی ئێرانی زۆر پەرۆشە و بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات لەگەڵ ئێمە بگەنە چارەسەری سیاسی.
ترەمپ جەختیشكرد، ماوەی هەفتەیەکمان بە ئێران دا بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان بۆ ئەنجامدانی رێورەسمی پرسەکە لە سۆنگەی نیازپاكیمانەوە.