هەرێم نیوز
مەسعوود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، داوای لە سەرجەم پێکهاتە و چین و توێژەکانی وڵاتەکەی کرد بەشدارییەکی مێژوویی و بەرفراوان لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی ئەو کەسایەتییەی بکەن کە بە "پیاوی دڵسۆزی ئیسلام و شۆڕش" وەسفی کردووە.
ئەمڕۆ هەینی، 3 ی 7 ی 2026، ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئێران (ئیرنا) بڵاوی کردەوە، پزیشکیان لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئێکس" نووسیویەتی: "لەو کاتەی ئێران خۆی بۆ بەڕێکردنی پیاوی ئیسلام و شۆڕش ئامادە دەکات، داوا لە تەواوی ڕۆڵەکانی گەل لە سەرجەم نەتەوە، ئایین و ئاڕاستە سیاسییە جیاوازەکان دەکەم بە ئامادەبوونی بەهێزیان لەم ڕووداوە مێژووییەدا، وێنەیەکی ڕەوشتخواز و یەکگرتوو لە نیشتمان و دڵسۆزی بۆ بنەماکانی کۆماری ئیسلامی پێشکەش بکەن."
ئەم بانگەشەیەی سەرۆک کۆماری ئێران لەکاتێکدایە کە وڵاتەکە لە ئامادەکاریدایە بۆ سازدانی ڕێوڕەسمێکی گەورە و فەرمی بۆ بەڕێکردنی تەرمی یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی ئێران کە بەم دواییانە کۆچی دوایی کردووە.