دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان: ڕووداوێکی وەرگەڕان لە گوندی شێخ لەنگەر ڕوویدا.

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 3ی7ی  2026، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵ، ئۆتۆمبێلێک لە گوندی شێخ لەنگەر خۆی بە ستوونی کارەبادا کێشا.

بەپێی زانیارییەکانی هاتووچۆی گەرمیان، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا کامری بووە و بە ئاراستەی ناحیەی کوڵەجۆ ڕۆیشتووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا زیانی مادی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە، بەڵام خۆشبەختانە ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP