دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەیەک بڵاودەکاتەوە

هەرێم نیوز

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی لە لیوای ٣ی پیادە ڕاگەیاند کە بەهۆی جەڵدەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ هەینی، 17ـی 4ـی 2026، شانەی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی پێشمەرگە لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند، (ن.ض.د ٧ حسن ئەکبەر قادر)، پێشمەرگە لە فەوجی ٣ی لیوای ٣ی پیادە، بەهۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کردووە.

لە پرسەنامەکەدا هاتووە: "بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و کەسوكار و هاوسەنگەرانی دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبووری هەمووان بدات."

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP