دواین هەواڵ

جیهان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

بەریتانیا بەشداری لە پلانی ئەمریکا بۆ گەمارۆدانی گەرووی هورمز ناکات

هەرێم نیوز

تۆڕی ئاسمانی "سکای نیوز" بڵاوی کردەوە، بریتانیا ڕەتیدەکاتەوە بەشداری لەو پلانەی دۆناڵد ترەمپدا بکات کە مەبەستیەتی گەرووی هورمز بە ڕووی کەشتیوانیدا دابخات.

وتەبێژی حکومەتی بریتانیا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی پاڵپشتی لە ئازادیی هاتوچۆ لەو گەرووەدا دەکات و بە شادەماری ئابووری جیهانی دەزانێت.

لەندەن ڕایگەیاندووە کە بە پەلە لەگەڵ فەرەنسا و هاوبەشەکانی تری خەریکی دروستکردنی هاوپەیمانییەکی فراوانە بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی، نەک داخستنی.

حکومەتی بریتانیا پێی وایە گەرووی هورمز نابێت هیچ جۆرە باجێک یان سنووردارکردنێکی بخرێتە سەر، چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تێچووی ژیانی خەڵک هەیە.

ئەم هەڵوێستە لە کاتێکدایە، ترەمپ پێشتر وتبووی بریتانیا کەشتیی مینڕێژ بۆ پاککردنەوەی گەرووەکە دەنێرێت، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بریتانیا پێشتر سیستەمی مین-دۆزینەوەی لە ناوچەکەدا هەبووە و نایەوێت ببێتە بەشێک لەو گەمارۆیەی ئەمریکا بەنیازیەتی جێبەجێی بکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP