هەرێم نیوز
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، بە فەرمی بایکۆتکردنی دانیشتنی سبەینێی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ڕاگەیاند و مەرجی نوێ بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسە سیاسییەکەدا دادەنێت.
پارتی لە بەیاننامەکەیدا پەیامێکی ڕاشکاوی ئاراستەی لایەنەکان کردووە و دەڵێت:
• پۆستی سەرۆک کۆمار و کاندیدی سەرۆک وەزیران، دوو پرسی نیشتمانیی دانەبڕاون.
• دەبێت وەک یەک "پاکێجی تەواوکار" لە چوارچێوەی سازان و دیالۆگی گشتگیردا یەکلایی بکرێنەوە.
• پارتی ڕەتیدەکاتەوە هاوبەشە سەرەکییەکان پەراوێز بخرێن یان کاندیدەکان بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەختە فەرز بکرێن.
فراکسیۆنی پارتی بڕیاریدا بەشداری دانیشتنی سبەی (شەممە) نەکات و جەختی کردەوە کە هەر هەنگاوێک بەبێ سازانی نیشتمانی بنرێت، تەنها دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات و پڕۆسەی سیاسی بەرەو "نادیار" دەبات.