دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراقچی: تەنیا چەند هەنگاوێکمان مابوو بۆ ڕێککەوتن؛ فشارەکان پرۆسەکەیان پەکخست

هەرێم نیوز

وەزیری دەرەوەی ئێران وردەکاریی نوێ لەسەر شکستی دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد ئاشکرا دەکات و دەڵێت، سەرەڕای نزیکبوونەوەی زۆر لە ڕێککەوتن، بەڵام "گۆڕینی ئامانجەکان" ڕێگری لە ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن کرد.

لە ڕێککەوتن نزیک بووین:
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بە نیازێکی باشەوە چووەتە نێو گفتوگۆکان لەگەڵ واشنتن بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ، تەنانەت گەیشتبوونە قۆناغێکی زۆر پێشکەوتوو کە تەنیا چەند هەنگاوێکی کەم مابوو بۆ ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەکە.

کۆسپەکان چی بوون؟
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کرد، لە کاتی نزیکبوونەوە لە کۆتاییهێنان بە پرۆسەکە، ڕووبەڕووی کۆسپ بوونەتەوە و وتی: "فشارەکان و گۆڕینی ئامانجەکان لە ساتە کۆتاییەکاندا، پرۆسەی ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی لە ئیسلام ئاباد پەکخست."

دانوستانێکی ٢١ کاژێریی بێ ئەنجام:
ئەم لێدوانانەی عێراقچی دوای ئەوە دێت کە شاندەکانی ئێران و ئەمریکا دوای ٢١ کاژێر دانوستانی چڕ و بەردەوام لە پاکستان، بەبێ گەیشتن بە هیچ ڕێککەوتنێکی فەرمی مێزی گفتوگۆکانیان جێهێشت و گەڕانەوە وڵاتەکانیان.

تاران جەخت دەکاتەوە کە ئەوان ئامادەیی تەواویان هەبووە بۆ کۆتاییهێنان بە ئاڵۆزییەکان، بەڵام گۆڕانکاری لە هەڵوێستی لایەنی بەرانبەر وایکردووە گفتوگۆکان بێ ئەنجام کۆتاییان بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP