هەرێم نیوز
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی بۆ پۆلە کۆتاکان (٩ی بنەڕەتی و ١٢ی ئامادەیی) ڕاگەیاند و وادەی دەستپێکردنی خولی یەکەم و دووەمی دیاری کرد.
پۆلی ٩ی بنەڕەتی (تاقیکردنەوەی نیشتمانی):
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی وەزارەت، پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بۆ ئەم قۆناغە بەم شێوەیە دەبێت:
• خولی یەکەم: لە ١٤-٠٥-٢٠٢٦ دەستپێدەکات و لە ٢٥-٠٥-٢٠٢٦ کۆتایی دێت.
• خولی دووەم: لە ١٥-٠٦-٢٠٢٦ دەستپێدەکات.
پۆلی ١٢ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی):
بۆ پۆلی ١٢ی ئامادەیی کە تاقیکردنەوەی وەزاری ئەنجام دەدەن، کاتەکان بەم شێوەیە جێگیر کراون:
• خولی یەکەم: لە ١٤-٠٦-٢٠٢٦ دەستپێدەکات و لە ٠٨-٠٧-٢٠٢٦ تەواو دەبێت.
• خولی دووەم: بۆ ڕۆژی ١١-٠٨-٢٠٢٦ دیاریکراوە.
وەزارەتی پەروەردە جەختی لەسەر ئامادەکاریی تەواو بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە کردووەتەوە و داوا لە قوتابیان دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەڕێوە بچێت.