دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئێران هەڕەشەی داخستنی هەموو بەندەرەکانی کەنداو دەکات: "یان ئاسایش بۆ هەمووان، یان بۆ هیچ کەس"

هەرێم نیوز

دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەپاندنی گەمارۆی دەریایی، ئێران توندترین هۆشداری ئاراستەی وڵاتانی ناوچەکە دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر بەندەرەکانی ئەوان پارێزراو نەبن، هیچ بەندەرێکی دیکە لە کەنداو و دەریای عومان پارێزراو نابێت.

کێ بۆی هەیە تێپەڕێت؟
ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: جگە لە کەشتییەکانی "دوژمن"، هەموو کەشتییەکانی دیکە دەتوانن لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕن، بەو مەرجەی پابەندبن بەو ڕێکار و یاسایانەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دایانناوە.

"ئاسایش بۆ هەمووان یان بۆ هیچ کەس":
زولفەقاری بە ڕاشکاوی هۆشداری دایە وڵاتانی دراوسێ و وتی: "ئاسایشی بەندەرەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عومان یان بۆ هەمووانە، یان بۆ هیچ کەس. ئەگەر ئاسایشی بەندەرەکانی ئێران هەڕەشەی لێ بکرێت، هیچ بەندەرێکی دیکە لە ناوچەکەدا ڕەنگی پارێزراوی نابینێت."

میکانیزمی هەمیشەیی بۆ هورمز:
وتەبێژەکەی خاتەمولئەنبیا ئاماژەی بەوەش کرد، تەنانەت دوای کۆتایی هاتنی جەنگیش، تاران میکانیزمێکی هەمیشەیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات. هەروەها بڕیارەکەی ئەمریکای بۆ ڕێگری لە کەشتییەکان بە "نایاسایی و نموونەی چەتەی دەریایی" وەسف کرد.

ئەم کاردانەوە توندەی تاران دوای ئەوە دێت کە دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیاڵ" ڕایگەیاند، هێزی دەریایی وڵاتەکەی گەمارۆ بەسەر هەموو ئەو کەشتییانەدا دەسەپێنێت کە هەوڵی چوونەژوورەوە یان چوونە دەرەوە لە گەرووی هورمز دەدەن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP