هەرێم نیوز
دەزگای ئاسایشی هەرێم ئاماری فەرمیی هێرشە درۆنییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ی نیسانی 2026ی بڵاوکردەوە، کە تێیدا پێنج ناوچە لە سنووری سلێمانی و کۆیە کراونەتە ئامانج.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی دەزگای ئاسایش، هێرشەکان بەمشێوەیەی خوارەوە بوون:
زڕگوێزەڵە: کاتژمێر 00:10ی شەوی پێنجشەممە بە یەک درۆن هێرشی کراوەتە سەر.
زڕگوێز: کاتژمێر 1:55ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە یەک درۆن هێرشی کراوەتە سەر.
کۆیە (کەمپی پەنابەران): لەنێوان کاتژمێر 9:15 بۆ 9:23ی ئەمشەو، بە سێ درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپەکە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم جەختی کردووەتەوە کە "هیچ زیانێکی گیانی لەدەرئەنجامی هێرشەکاندا نەبووە" و تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی ئەمنیی هەستیاردا تێدەپەڕێت.