دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

نێچیرڤان بارزانی بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە تورکیا

هەرێم نیوز

بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە شاری ئانتالیا لە تورکیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی دیپلۆماسیی ئانتالیا.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 4ـی 2026، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گەیشتە شوێنی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکە. بڕیارە لە میانی ڕۆژانی کۆڕبەندەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی بەشداربوو ئەنجام بدات.

تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی برێتین لە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە، پرسە ئەمنییەکان و چەندین بابەتی دیکەی جێی بایەخی هاوبەش.

ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و هەرێمی کوردستان وەک کارەکتەرێکی سەرەکیی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەردەکەوێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP