هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی نوێی دیجیتاڵیی فرۆشیاری وزە لە پێنج ناوچەی دیکە (سۆران، کۆیە، شێخان، سیمێل و خەبات) کارا کرا، کە بەوەش ٨٠٪ی هاوبەشانی هەرێم دەبنە خاوەنی "ئی-پسوولە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی 4ـی 2026، وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، بە دەستبەکاربوونی ئەم سیستەمە لەو پێنج ناوچەیە، نزیکەی ٣٠٠,٠٠٠ هاوبەشی نوێی کارەبا دەتوانن سوود لە خزمەتگوزارییەکانی دیجیتاڵ وەربگرن.
ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی خێراکردنی مامەڵەکان و ئاسانکاری لە پرۆسەی پێدانی پارەی کارەبا بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی پڕۆژەی ستراتیژیی "ڕووناکی"دایە، کە ئامانجەکەی دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێرییە بۆ تەواوی هەرێمی کوردستان تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەت، لە ئێستادا زۆرینەی هاوبەشانی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێم خراونەتە ناو یەک سیستەمی دیجیتاڵی یەکگرتوو، ئەمەش ڕێگ خۆش دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی زیاتری وزە و کەمکردنەوەی بەفیڕۆچوون.