هەرێم نیوز
دوای فراکسیۆنی پارتی، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی، بە فەرمی بڕیاری بایکۆتکردنی دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند، ئەمەش گورزێکی کوشندەیە لە هەوڵەکانی هەیبەت حەلبوسی بۆ کۆکردنەوەی ڕێژەی یاسایی.
فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی "ناکۆکییە جەوهەرییەکانی" نێوان هێزە سیاسییەکان و پێکهاتەکان، پاڵپشتی لە دواخستنی دانیشتنەکە دەکەن. ئەوان پێیان وایە دەبێت "کەشێکی ئەرێنی" بڕەخسێنرێت کە زامنی دەربازبوون بێت لە قەیرانەکە بە جۆرێک لە بەرژەوەندی وڵاتدا بێت.
بڕیارەکەی دەوڵەتی یاسا لە کاتێکدایە کە:
• فراکسیۆنی پارتی پێشتر بڕیاری بایکۆتی دابوو.
• هەیبەت حەلبوسی هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ناوی بایکۆتکارانی کردبوو.
• بە کشانەوەی دەوڵەتی یاسا و پارتی، کۆکردنەوەی ٢١٠ پەرلەمانتار بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە ڕووی کردەییەوە ئەستەم دەبێت.